BIOGRAPHY
بیوگرافی (زندگینامه) آوات بوکانی
اوات سابیر ناسراو بە ئاوات بۆکانی (لەدایکبووی ۳ی شوباتی ١٩٨٧، گوندی ئەربەنووس، بۆکان، ڕۆژھەڵاتی کوردستان) گۆرانیبێژ و بەندبێژێکی کوردە
ئاوات لە ڕۆژھەڵات دەچوو بۆ زەماوەند و گۆرانی گوتن و ئەوکات ئارام (برای ئاوات) بۆ یەکەم جار گەعدەی دووقۆڵی لەگەڵ ھونەرمەند بەختیار سەردەشتی (برای مامۆستا ئیسماعیل سەردەشتی) و ئاوات بۆکانی دادەنێن کە زیکۆ و فەرمان سازەکەیان لێ دەدا. ئەوکات زیکۆ و فەرمان لەگەڵ بەرھەم شەمامی بوون کە زیکۆ ئاوات دەبینێ و قسەی لەگەڵ دەکات کە ھاوکاریان بکات و بە ھونەرمەندی ئاوات بۆکانی و بە سازی زیکۆ و فەرمان تیپی مۆسیقای سەردەشتی ساز بکەن.
لە ساڵی ٢٠٠٥وە لە باشوور ژیان بەسەر دەبات لە ساڵی ٢٠١١وە تیپی مۆسیقای فەرمی ھەیە ناسراوە. لە ساڵی ٢٠٠٩ ھاوسەرگیری کردوە و لە کۆیە باشووری کوردستان نیشتەجێیە و دوو کچی بە ناوەکانی ئانیا و ئایشەم ھەیە. ئاوات بۆکانی ئەوکاتانەی کە بێ کارە سەرقاڵ بە شعر نووسین.
لە ساڵی ٢٠١٧دا ئاوات بۆکانی لە زیکۆ و فەرمان جیا بۆوە و تیپی مۆسیقای سەردەشتی ھەڵوەشا. لەوکاتەوە تا ئێستا ئاوات بۆکانی لەگەڵ بارزان مستەفا و ئەمیر ئەحمەدی تیپی مۆسیقای بۆکانیان پێکھێناوە و دوای ماوەیێک زیکۆ جارێکیتر گەڕایەوە لای ئاوات.
نمایش بیشتر