Play & Download
متن آهنگ یاری از نوید زردی
بۆ هێندە یاریم پێ ئەکەیت
خۆ من بوکەشوشەکەت نیم
گەمەیەکت تەواو ئەبێت
گەمەی نوێتر دەستپێئەکەیت
شوێنت کەوتوم و نازانم
بۆ کوێم ئەبەن مەینەت
ساڵانێکە هەموو عومرم
راچەنین و خەوبینینە
خۆ من لە بوکەشوشەکەت
زیاتر حەزم لە باوەشتە
من لە دۆزەخی زەمانم
کەچی ئەویش لە بەهەشتە
من دڵنیام هەتا ئێستا
فرمێسکێکت لێ نەدیوە
کەچی نازی ئەکێشیت و
سەدان جار چاوت سڕیوە
ئاخر ئەگەر خۆشمنەوێت
پڕ بە گەردوون بیرت نەکەم
منی بە هەست بۆ ئیرەیی
بە بووکێکی بێگیان ئەبەم؟
جزئیات
-
خواننده:
-
نام ترانه:یاری
-
آلبوم:
-
سال انتشار:2016
-
حجم فایل:8.7 MB
-
سبک:
-
زبان:سورانی