Play & Download
متن آهنگ شاری دل از محمد ماملی
من ده‌ڵێم شاری دڵم باغ و گوڵستانه ده‌چم
عه‌قڵ ئه‌ڵێ ناقه‌سه‌به‌ی شۆڕشی مه‌ستانه نه‌چی
من ده‌ڵێم نوخته‌یی ئه‌و ڕه‌وزه‌یی ڕیزوانه ده‌چم
ئه‌و ده‌ڵێ ناڕه‌شه جێ ڕاوگه‌یی شه‌یتانه نه‌چی
من ده‌ڵێم مه‌سکه‌ن و ئارامگه‌یی جانانه ده‌چم
ئه‌و ده‌ڵێ جێ ته‌مه‌عی چاوی حه‌سودانه نه‌چی
من ده‌ڵێم وه‌ختی خه‌ته‌ر مه‌ئمه‌ن و قه‌ڵغانه ده‌چم
ئه‌و ده‌ڵێ کونکونه جێگه‌ی سه‌ر په‌یکانه نه‌چی
له‌م هه‌موو چوون و نه‌چوونه سه‌ری سووڕ ما کامیل
من ده‌ڵێم جوانه بچم ئه‌و ده‌ڵێ وا جوانه نه‌چی
جزئیات
-
خواننده:
-
نام ترانه:شاری دل
-
سال انتشار:2022
-
حجم فایل:5.58 MB
-
سبک:
-
زبان:سورانی