Play & Download
متن آهنگ توی نازه‌نینم از طاهر توفیق
***
تۆی نازه‌نینم گیانی شیرینم
ڤینوسی گه‌شی ئاسمانی ژینم
سروه‌ی شه‌ماڵی چله‌ی هاوینم
جوانیی شه‌به‌قی ئاسۆی خوێنیم
تۆی ته‌نیا هه‌ر تۆی ئه‌ی نازه‌نینم
شه‌وقو رووناکی شه‌وی ده‌یجوورم
له‌ره‌و پرشنگی بڵێسه‌ی نوورم
نزیک که‌ره‌وه‌ی رێی سه‌ختی دوورم
هۆی لێکدانه‌وه‌و هه‌ست‌و شعوورم
تۆی ته‌نیا هه‌ر تۆی ئه‌ی گوڵی سوورم
تۆی نازه‌نینم گیانی شیرینم
ڤینوسی گه‌شی ئاسمانی ژینم
سروه‌ی شه‌ماڵی چله‌ی هاوینم
جوانیی شه‌به‌قی ئاسۆی خوێنیم
تۆی ته‌نیا هه‌ر تۆی ئه‌ی نازه‌نینم
شاگوڵی گه‌شی باخی به‌هارم
نه‌شئه‌ی شکۆفه‌ی گوڵی گوڵزارم
مه‌رهه‌می زامی دڵه‌ی زامارم
شیفاو ده‌رمانی جه‌سته‌ی بیمارم
تۆی ته‌نیا هه‌ر تۆی ئه‌ی گوڵعوزارم
تۆی نازه‌نینم گیانی شیرینم
ڤینوسی گه‌شی ئاسمانی ژینم
سروه‌ی شه‌ماڵی چله‌ی هاوینم
جوانیی شه‌به‌قی ئاسۆی خوێنیم
تۆی ته‌نیا هه‌ر تۆی ئه‌ی نازه‌نینم
مایه‌و قه‌زانجو سوود و سه‌مه‌نم
هه‌ی واو ئامانجی ڕۆژ و شه‌وانم
تۆی حه‌سانه‌وه‌ی رێگای ژیانم
پێی نووسه وه‌جمی خوێن و ئێسقانم
تۆی ته‌نیا هه‌ر تۆی ئه‌ی شۆخ و جوانم
تۆی نازه‌نینم گیانی شیرینم
ڤینوسی گه‌شی ئاسمانی ژینم
سروه‌ی شه‌ماڵی چله‌ی هاوینم
جوانیی شه‌به‌قی ئاسۆی خوێنیم
تۆی ته‌نیا هه‌ر تۆی ئه‌ی نازه‌نینم
جزئیات
-
خواننده:
-
نام ترانه:توی نازه‌نینم
-
سال انتشار:2022
-
حجم فایل:22.5 MB
-
سبک:
-
زبان:سورانی